سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەدەکات
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خۆئامادەکردندایە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت و گرنگییەکی زۆری هەیە.
وتیشی، بە تیمێکی شارەزا و لێهاتوو دەتوانین زۆر لە کێشەکانمان لە ئەنجومەنی نوێنەران. چارەسەربکەین.
سەبارەت بە رێکەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا سەعدی پیرە وتی، 11 مانگی ئازار لاپەڕەیەکی دیکەی بۆ مێژووی کورد زیادکرد بە ریكکەوتننامەی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە کە بۆ یەکەمجارە کورد لە سوریا مافی ئەوەی دەبێت مافە دیموکراتییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت.
وتیشی، ئەمە یەکەمجارە دان بە مافی هاوڵاتییبوونیی کوردانی سوریا دەچەسپێنێت و رۆژئاوای کوردستانی لە چەندین کێشە رزگارکرد.