دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەکەینەوە بەوپێیەی لەو مەڵبەندەدا دابەشکردن ڕاگیرا بەهۆی ئەوەی سووتەمەنیمان بەدەست نەگەیشت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەمان میکانیزمی پێشوو دابەشدەکرێت و 100 لیتر نەوت بە بڕی 31 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share