دانوستانەکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا لە سعودیە دەستپێدەکەن

هەردوو وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا و ئۆکرانیا گەیشتوونەتە شاری جەددەی عەرەبستانی سعودی و بڕیارە هەر ئەمڕۆ گفتوگۆکانیان دەستپێبکەن.

شەوی رابردوو ڤلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وەک سەرۆکی وەفدی وڵاتەکەی گەیشتە سعودیە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.

زلێنسکی رایگەیاند، ئامادەی گفتوگۆیەکی بونیادنەرانەین، هیوادارین لەسەر هەنگاوە پێویستەکان رێکبکەوین و بڕیار بدەین.

ئاشکراشیکرد، خۆی بەشداریی راستەوخۆی دانوستانەکان ناکات.

لە لایەنی ئەمریکییەوە مارک رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە گەیشتە جەددە و رایگەیاند، ئاشتی بەدینایات ئەگەر هەردوو لایەن سازش نەکەن.

بڕیارە لە دانوستانەکانی جەددە، نوێنەرانی ئەمریکا پێشنیارێک بۆ ئاگربەستی نیمچەیی لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا بخەنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە. ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ…
Total
0
Share