دۆناڵد ترەمپ: ناتوانم دانبنێم بە دۆڕاندنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە باسی لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا کردەوە و ڕایگەیاند، ناتوانێت دانبنێت بە دۆڕاندنیدا بەهۆی ئەوەی یاری بە دەنگەکان کراوە و ساختەکاری کراوە.

ترەمپ لە سەردانیدا بۆ ویلایەتی جۆرجیا و لەبەردەم لایەنگرانیدا ڕایگەیاند، “لە جۆرجیا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، لە فلۆریدا سەرکەوتین، لە ژمارەیەکی شوێنی دیکە و لە ئوهایۆ سەرکەوتین، ئێمە بەگشتی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتین، ئەوەی  دەتوانین بیکەین چاوەڕێی ژمارەکان دەکەین”.

سەرۆکی ئەمریکا بە لایەنگرانی وت، “ئەگەر دۆڕاین ئەوە دۆڕاندنێکی سەربەرزانەیە..بەڵام ناتوانم دانبنێم بەوەدا، ئەوان دەنگەکانیان دزی و یاریان پێکرد”.

ترەمپ جەختیکردەوە، “دیموکراتەکان دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانیشدا ساختەکاری بکەن”.

 

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ داوای کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی جۆرجیا کردبوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نوسیبووی:

“لە جۆرجیا بە ئاسانی سەردەکەوین، ئەگەر حاکمی ویلایەتی جۆرجیا ڕێگەبدات بە لێکۆڵینەوە لە دەنگەکان، یان لانیکەم داوا لە ئەنجومەنی دەستەی یاسایی بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆسەکە بەخێرایی”.

هەروەها هەینی ڕابردوو تیمی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ ڕایانگەیاند، داوایەکمان پێشکەشکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی جۆرجیا و ئاماژەیان بە بوونی دەیان هەزار دەنگ کردووە کە بە بەڵگە لایانە و بەڵگەن لەسەر دەنگدان بەشێوەی نایاسایی و ساختە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوای یەکلاییبوونەوەی زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، میدیاکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانیان لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند و لەلایەن بەشێکی زۆر لە سەرۆکی وڵاتانی جیهانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتن لە بایدن کرا.

بابەتی پێشتر

چێڵسی 3-1 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share