لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا %99ی هەناردەکردنی کاڵای سنە بۆ هەرێمی کوردستان بووە

ڕێکخراوی پیشەسازی و بازرگانیی پارێزگای سنە، ڕایگەیاند کە لە نۆ مانگی ڕابردوودا بە بڕی 549 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە پارێزگاکەوە ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ کراوە.

محەمەد درە وزمی، سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ڕاگەیاندووە، “کۆی گشتی یەک ملیۆن و 222 هەزار تۆن کەلوپەل لە نۆ مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای سنەوە ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ کراون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی هەناردەکردن بە کێشی %40 زیادیکردووە و بەهاکەشی بە ڕێژەی 58 زیادیکردووە.

بەپێی ڕێکخراوەکە، کەلوپەلەکان هەناردەی هەریەکە لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، ئەفغانستان، ڕوسیا و بولگاریا کراون، %99ی کەلوپەلەکانیش بۆ هەرێمی کوردستان هەناردەکراون.

سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە وتیشی، بەرنامەی هەناردەکردن لە پارێزگاکە بە ڕێژەی %108 جێبەجێکراوە، داهاتی گومرگەکانیش لە سەرتاسەری وڵاتدا بە ڕێژەی %2.8 لە ڕووی کێسەوە زیادیکردووە، لە ڕووی نرخیشەوە بە ڕێژەی %1.44 زایدیکردووە.

بابەتی پێشتر

کازمی: ڕێگەنادەین دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێن

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی پترۆکیمیاوی خۆراسانی ئێران ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share