تەلار لەتیف: ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن

وتەبێژی كۆنگرەی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو دوو لیژنەیەی كە دوێنێ كارەكانیان تەواونەكردبوو، ئەمڕۆ تەواوی دەكەن و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتیی هەڵبژێردرێن”.

تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، دوێنێ كە دووەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتی بوو، لیژنەكانی شەهیدان و زیندانیان و كەمئەندامان و پەیڕەو كارەكانی خۆیان تەواونەكردوو، ئەمڕۆش وەك سێیەمین رۆژ گفتوگۆكانی كۆنگرە بەردەوامدەبێت.

وتیشی، “بڕیارە لەدوای پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی هەڵببژێردرێن و رێكارەكانی تری كۆنگرە تەواوبكرێن كە لە رۆژانی رابردوودا تەواونەكراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە 95%ی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن تەواوبوون

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو. عومەر ئەحمەد، سەرۆکی…
Total
0
Share