راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێم-ەوە

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ژنێک لە هەولێر رادەگەیەنێت.

دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی هەشت رۆژ بەر لە ئێستا لە هەولێر بەهۆی كێشەی خێزانییەوە ژنێك بەناوی (ژ.ی.ت.) لەلایەن براكەیەوە كوژرا و، پاش ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبار هەڵات، ئەمڕۆ تۆمەتباری ئەو رووداوە دەستگیركرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانرا شوێنی تۆمەتبار لە شاری كۆیە دەستنیشان بكرێت و لەگەڵ چەكی تاوانكارییەكەیدا دەستگیر بكرێت.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ت.ی.ت.) بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایش ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانیكردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە…
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینیی سلێمانی: زانیارییەكانی هێڤیدار رەتدەكەینەوە و هیچ راپۆڕتێكیشمان پێینەداوە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم زانیارییەكانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتدەكەینەوە. نزار محەمەد ئەمین سەرۆكی فەرمانگەی…
Total
0
Share