شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “وەرزی بەهارمان پلەكانی گەرما لەسەرووی ئاسایی دەبێت و بەگشتی وەرزەكە پێشبینی وشكی لێناكرێت و بەپێچەوانەوە تەڕ دەبێت و بارانی پێویست و باشی تێدادەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، مانگی چوار بەپێی سەنتەری كەشناسیی ئەمریكی بارانبارین لە هەموو ناوچەكانی هەرێم سەرووی ئاسایی و زۆر باش دەبێت ئەو ماوەی ماون لە مانگەكانی دابارین باشترن لە مانگەكانی پێشتر بە كۆی سەرجەم مۆدێلەكانی پێشبینیكردنی جیهانی و پێشبینی خۆشمان.
راشیگەیاند، ئەم مانگە ئەوە یەكلاییبووەتەوە كە لە هەموو ناوچەكانی گەرمیان باران سەرووی ئاسایی و زۆر باش دەبێت بۆ هەڵەبجە و شارەزوور و سلێمانی بەپلەی دووەم دەبێت دواتر ناوچەكانی دیكە.