هێزەكانی پاسەوانی سنوور راگەیەندراوێكیان بڵاویانكردەوە

هێزەكانی پاسەوانی سنوور، دەستگیركردنی پێنج كەسی بینانیان راگەیاند، كە بە قاچاغ و نایاسایی لە رێگای سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دزەیان كردووەتە ناو خاكی هەرێمەوە.

هێزەكانی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی فەوجی دووی لیوای 21ی پاسەوانی سنوور تووانیوویانە پێنج كەسی بیانی خاوەن شرەگەزنامەی ئاسیان دەستگیربكەن كە ویستوویانە بەشێوەیەكی نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بێنە ناو خاكی عێراقەوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، راپۆرتی رەسمی دەستگیركردن ئامادەكراوە، رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر، هەروەها رەوانەی دەسەڵاتی رەسمی كراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رادەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
Total
0
Share