بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت، هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە.

ئەنجومەنەكە ئەمڕۆ شەممە ڕایگه‌یاند، “وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باج بە ڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە و نرخی سەرجەم پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیان بەرزبووەتەوە و هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە”.

مامۆستایانى ناڕازی جه‌ختیانكرده‌وه‌، “قسەکانی سەرۆکی حکومەت ڕەتدەکەینەوە و پێمانوایە جگە لە پاساوهێنانه‌وە بۆ دزی و گەندەڵییەکانیان هیچ شتێکی نوێی تیادانەبوو”.

مامۆستایانى ناڕازی هەڵوێستی خۆیان خستەپاڵ ئەو مامۆستا و خوێندنگەیانەی كه‌ بایکۆتیان کردووە و داواشیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرد لە سبه‌ینێوه‌ بایکۆتی دەوام بکەن و دەوامی سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگەکان ڕابگرن.

دەشڵێن، “هەر پێشهاتێک بۆ پرۆسەی پەروەردە بێتەپێش دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بێباکی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەرز و نزمیی دۆلار نرخی بەرهەمە خۆراکییەکانی ناجێگیرکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ناجێگریی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی بەرهەمە خۆراکییەکانیش ناجێگیرە، ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکانی قائیمقامیەت…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازییان لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا کرد. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share