خامنەئی بە شێوەیەكی جیاواز هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات

خامنەئی جارێكی دیكە بەشێوازێكی جیاواز هەڕەشە لە ترەمپ دەكات و ڕایدەگەیەنێت، تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی دەكەنەوە.

عەلی خامنەئی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەوی ڕابردوو 21ی كانونی دووەم، لە تویتەری خۆی وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە كەسێك لەسەر گۆڕەپانێكی سەوز یاری گۆڵف دەكات و شێوەی لە ترەمپ دەچێت.

لەسەر وێنەكە نوسیویەتی، “پێویستە سزای ئەو كەسانە بدرێت كە فەرمانیان كرد بە كوشتنی جەنەراڵ سولەیمانی، هەروەها ئەوانەشی كە فەرمانەكەیان جێبەجێكرد، ئەو تۆڵەسەندنەوە بەدڵنیاییەوە ڕودەدات لە كاتێكی گونجاودا”.

لە تویتەكەدا ناوی ترەمپ یان هەر كەسێكی دیكە نەهاتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەم مانگەدا خامنەئی تویتێكی دیكەی پۆست كرد و تیایدا وتی، “ناتوانین ڤاكسینەكانی ئەمریكا و بەریتانیا بەكاربهێنن ڕەنگە ئامانجیان بێت ژەهراویمان بكەن”.

بەڵام كۆمپانیای تویتەر پۆستەكەی سڕیەوە بە بیانوی ئەوەی، ڕێساكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی پێشێل كردووە.

دیار نییە ئایا كۆمپانیاكە ئەم پۆستە هەڕەشەئامێزەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەسڕێتەوە یان نا.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا چاوی لەوەیە ڤاكسینی دیكەی دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنێت

بابەتی دواتر

سەدان دۆلاری بۆ چارەسەری سەگەكەی سەرفكرد و چاوەڕواننەكراو ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە باشووری تورکیا  کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا،…
Total
0
Share