شەڕی سەرپۆش لەبەر دەرگای زانکۆی تاراندایە

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی چەند کچێکی دەرچووی زانکۆی تاران، کە وێنەی یادگاری دەرچونەکەیان چرکاندووە، بەڵام جیاوازتر لە خوێندکارانی دیکە لەچکەکانیان لاداوە، ئەوە شەڕی لایەنگرانی سەرپۆش و دژە سەرپۆشی بردە بەردەم دەرگای زانکۆی تاران.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو چەند کچە بەبێ سەرپۆش لەبەردەم زانکۆی تاراندا، ناڕەزایەتییەکانی بردە ناو سۆشیاڵمیدیا و دواتریش گروپێک لە لایەنگرانی سەرپۆش و حیجاب، لەهەمان شوێنی وێنەی کچە بێ سەرپۆشەکان، ڤیدیۆ کلیپێکیان دروستکرد.

لابردنی سەرپۆشەکان، لەلایەن ئەو چەند کچەوە چەندین خوێندنەوەی جیاجیای بۆکراوە، بەتایبەت بەستنەوەی وێنەکە بە ناڕەزایەتی سیاسییەوە.

پێشتریش لەچەند حاڵەتێکی هاوشێوەدا کە کچان بە ئاشکرا سەرپۆشەکانیان لاداوە، گروپێک بە پشتگیری حکومەت، لەهەمان شوێن بە سەرپۆش و حیجابەوە چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی مادەی 638ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، “هەرکەسێک بە ئاشکرا سەرپۆش یان جلەداپۆشراوەکانی لە شوێنە گشتییەکاندا لاببات، ئەوا بەپێی حاڵەتەکە لە 10 ڕۆژ زیندانی تا دوو مانگ سزا دەدرێت، یان 74 قامچی لێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ ئـ.ـێران: تا کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتتان هەیە داوای لێبوردن بکەن و گەرووی هورمز بکەنەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و وڵاتە نێوەندگیرەکانییەوە ئۆڵتیماتۆم (مۆڵەتی کۆتایی) داوە…
زیاتر ببینە

ئەسەدوڵا ئەسەدی، ئەو پیاوەی بۆمبێکی لە ئێرانەوە گەیاندە پاریس و ویستی بیتەقێنێتەوە

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە ئاشکرابوونی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێک لەناو لایەنگرانی موجاهیدینی خەڵقدا، ئەمڕۆ دادگایەکی بەلجیکی سزای زیندانیکردنی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لە بابەتی ئەتۆمیدا نەرمی دەنوێنین

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردووەتەوە، ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەو وڵاتە و…
Total
0
Share