ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 36 كۆچبەر ڕزگاردەكات

لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە ناچاركراون بگەڕێنەوە

لەلایەن ئێشكگری كەناراوەكانی توركیاوە 36 كۆچبەری نایاسایی لە نزیك كەناراوەكانی ویلایەتی بالیكسیر لە باكووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕزگاركران.

فەرماندەیی ئێشكگری كەناراوەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆچبەرەكان دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە ناچاركراون بگەڕێنەوە بۆ ئاوە هەرێمایەتییەكانی توركیا ڕزگاركراون.

ڕوونیشیكردەوە، تیمێكیان چووەتە كەناراوەكانی ناوچەی ئەیڤالیك، دوای ئەوەی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی بوونی ژمارەیەك كۆچبەر لەسەر بەلەمێكی چوپ پێگەیشتووە.

كۆچبەرەكان دواتر گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەی فەرماندەیی ئەو هێزانە لە ناوچەكە.

س: ئەنادۆڵۆ + RT

بابەتی پێشتر

سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

عێراق.. 48 هەزار كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون و 280یان مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share