لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر-پیرمام بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانیلەدەستدا و هاوژینەكەشی برینداربوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلیك لە جۆری لاندكرۆزی تایبەت بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداو كەوتە سایدی بەرامبەر و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی تری تایبەت كە شوفێرو سەرنشینێكی تێدا بوو، و دواتریش وەرگەڕا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەدەرەنجامی رووداوەكە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە، كە هیچ تاوانێكی نەبوو، گیانیلەدەستدا و سەرنشینەكەش كە هاوژینی بوو، بەسەختی برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك 90 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، 90 كەس بەهۆی خراپيی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: ئۆتۆمبێلەکانتان مەبەنە ئەو شوێنانەی بەهۆی بەفرەوە گیراون

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی ساردبوونی کەشوهەوا لەم رۆژانەی دوایدا،…
Total
0
Share