لەكاتی جێهێشتنی كۆشكی سپی و دابەزین لە فڕۆكە، ڕەفتارێكی میلانیا، هاوسەری ترەمپ دەبێتە جێی سەرنجی میدیاكانی ئەمریكا.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەلایەن میدیاكانی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، لەكاتی دابەزین لە فڕۆكە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا چەند چركەیەك دەوەستێت بۆ ئەوەی سڵاوێك لە كامێراكان و هەوادارانی بكات، بەڵام میلانیا ناوەستێت و ترەمپ بەجێ دەهێڵێت.
لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، خوێندنەوەی ئەوەی بۆ كراوە كە خانمی یەكەمی پێشووی ئەمریكا جۆرێك لە دوورپەرێزی پێوە دیارە.
پاش ئەوەی لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممەدا خێزانەكەی ترەمپ كۆشكی سپییان بەرەو فلۆریدا جێهێشت، بڕیارە لە كۆمەڵگایەكی ئەو ویلایەتە نیشتەجێ بن، وەك دەیلی مەیلی بەریتانی باسی كردووە.
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، لە هەر دەركەوتنێكی ترەمپ و میلانیا پێكەوە، فۆتۆ یان ڤیدیۆیەك دەبووە جێی سەرنجی سۆشیال میدیاكانی ئەمریكا و جیهان.