كۆمپانیای فۆرد ملیۆنان ئۆتۆمبێلی دەكشێنێتەوە

كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی بڕیاریدا، نزیكەی 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل بە بازاڕەكان بكشێنێتەوە بەهۆی بوونی كێشەیەك لە ئێرباگدا.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، دەزگای نیشتمانی بۆ سەلامەتیی هاتوچۆ لە ئەمریكا، ڕۆژی سێشەممە ڕابردوو داوای لە كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی كردووە 2 ملیۆن و 700 هەزار ئۆتۆمبێلی بكشێنێتەوە بەهۆی گومان لە ئێرباگی لاتەنیشتنی شۆفێر.

گومانەكەش بەجۆرێكە، ڕەنگە لەگەڵ تەقینی ئێرباگەكە جۆرێك ئاسن لەگەڵ خۆیدا دەربكات ببێتە هۆی كوشتنی شۆفێرەكە.

هەرچەندە كۆمپانیای فۆرد گومانی لەوە هەیە ئەو جۆرە كێشە لە ئۆتۆمبێلەكانیدا هەبن، بەڵام ڕایگەیاندووە، ڕێز لە بڕیارەكەی ئەو دامەزراوە ئەمریكییە دەگرێت.

ئەو ئۆتۆمبێلانەشی دەگەڕێندرێنەوە لەنێوان مۆدێلی 2006 بۆ 2012 دەبن و لە جۆرەكانی (Ranger, Fusion, Edge, Lincoln Zephyr/MKZ, Mercury Milan and Lincoln MKX) دەبن.

بەهای ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كە دەیانكشێنەوە 610 ملیۆن دۆلارە.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. ڕەفتارێكی میلانیا بەرامبەر بە ترەمپ بووە جێی سەرنجی میدیاكان

بابەتی دواتر

ڕوسیا چاوی لەوەیە ڤاكسینی دیكەی دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share