وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی سلێمانی و بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی وەك (ئیبراهیم پاشا، سابونكەران، دارۆغا، حاجی حان، مەولەوی، جادەی ئۆرزی، سەلیم بەگ و خانەقا) كە زیاتر لە نۆ هەزار هاوبەشی كارەبای لەخۆگرتووە.

دەشڵێت، “ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە پێشتر 17 گەڕەكی شاری هەولێر كارەبای 24 كاتژمێرییان لەلایەن پڕۆژەی رووناكی بۆ دابینكراوە و بەمشێوەیە بەكۆی گشتی نزیكەی 100 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان”.

پڕۆژەی ڕووناكی لە چالاكییەكانی بەردەوامە و بەمزووانە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ كۆمەڵێك گەڕەكی دیكە لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان دابیندەكات و تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاوازدەبێت

سبەینێ پرۆسەی سوێندخواردنی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاواز لە پێشوو بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنەکە وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو. پەروین فاتیح،…
Total
0
Share