كازمی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

لە كاردانەوەی دوو تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەغداد دا، سەرۆكوەزیرانی عێراق ژمارەیەك كاربەدەستی ئەمنی و هەواڵگری گۆڕی.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە گۆڕەپانی “تەیەڕان” لە ناوچەی باب شەرجی بەغداد ڕویاندا، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و نائاسایی لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمنی و هەواڵگریی بەغداد ئەنجامدا.

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەكە بە دەركردنی چەند بڕیارێك لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە كۆتاییهات، یەكێك لەو بڕیارانە، گۆڕینی كاربەدەستانی پۆلیس و هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی ناوچەی تەقینەوەكان بوو.

كازمی بڕیاریشیدا سوپا هاوكاربێت لە پاراستنی ئاسایشی بەغداد، داواشی لە بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەكان كرد هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتییان و ڕایگەیاند، “كەلێن و بۆشایی لە هەر دەزگایەكی ئەمنیدا هەبێت، چارەسەری دەكەین.”

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم: 77 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

بابەتی دواتر

ئەوروپا مەرجی "ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ" بۆ توركیا دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share