نەرمین مەعروف: لە بودجەی ساڵی 2024دا بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دیناری عێراقی جێگیركراوە

د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بودجەی فیدڕاڵیی 2024دا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە و نرخی دۆلاریش بە جێگیری و بە 130 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار جێگیرکراوەتەوە هاوشێوەی ساڵی رابردوو.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، “ئەم بودجەیە تەنها بریتییە لە چەند خشتەیەک کە بڕی داهات و خەرجییە خەمڵێندراوەکانی بۆ ساڵی 2024 تێدا خراوەتەڕوو، پشتبەست بە بڕگەی دووەمی مادەی 77ی یاسای بودجەی سێ ساڵە کە پارساڵ پەسەندکرا بۆ هەرسێ ساڵەکانی (2023، 2024، 2025)، لەبەر ئەوە هیچ دەقێکی نوێی تێدانییە و هیچ دەقێکش هەموارنەکراوەتەوە”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەهەمان شێوەی پارساڵ بڕی هەناردەی نەوتی خاو بە سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیلی رۆژانە و بە نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک خەملاندنی بۆ کراوە و بەمانەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی 1300 دینار بەرامبەر بە یەک دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت دەدات

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەی داهاتوو دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینە وزارییەكەی حكومەتی عێراق دەدرێت. فەرمانگەی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

بەبەهای 39 ملیۆن دینار بۆ بەرگری لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان پرۆژەیەک لە عێراق جێبەجێدەکرێت

سندوقی ئاووهەوای سەوز(GCF) رەزامەندی لەسەر پارەدارکردنی پرۆژەیەک بەبەهای 39 ملیۆن دۆلار دەربڕی بە ئامانجی رێگریکردن لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان…
Total
0
Share