یونامی هۆكاری رۆیشتنی پلاسخارت ئاشكرادەكات

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆكاری رۆیشتنی پلاسخارت لە عێراق ئاشكرادەكات.

یونامی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەیەوێت شتەكان راست بكاتەوە لەوەی پەیوەندی بەو راپۆرتە چەواشەكارییانەوە هەیە كە لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و سۆشیال میدیادا بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە رۆیشتنی جینین هینیس پلاسخارت-ی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لە مانگی ئایاری داهاتوودا.

دووپاتیشیكردەوە، جێهێشتنەكەی بەهۆی جێبەجێكردنی كاروبارە پەیڕەوكراوەكانی ناو نەتەوە یەكگرتووەكانە، لەوانەش جێگۆڕكێی باو لەنێوان گەورە بەرپرسانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە.

یونامی سەبارەت بە راپۆرتەكەی رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانیش دەربارەی گەندەڵی دەڵێت، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP) راگەیەندراوێكی لە 23ی كانونی دووەمی 2024 بڵاوكراوە، لەسەروو ئەوەشەوە، دەمانەوێت دووپاتیبكەینەوە كە یۆنامی و UNDP پێكهاتەی كارگێڕی و دارایی جیاوازیان هەیە.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان داواش لە میدیاكان دەكات لە بڵاوكردنەوەدا وردبن و دووربكەونەوە لە بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست، لەكاتێكدا ئاستی كاریگەریی زانیاریی ناڕاست و شێوێنراو پێوانە ناكرێت.

بابەتی پێشتر

داوای بەپارێزگاکردنی چەند قەزایەکی عێراق دەکرێت

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: كایەی ئاسمانیی وڵات دانەخراوە

عێراق ڕەتیدەكاتەوە كایەی ئاسمانیی وڵاتەكەی داخستبێت، وەك ئەوەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە. بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای هێرشەكانی…
Total
0
Share