سودانی رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەڕیتانی دەربارەی نەوتی کەرکوک واژۆکرد

محەمەد شیاع سودانی، رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەڕیتانی دەربارەی پەرەپێدان لە چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک واژۆکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەڕیتانی BP تایبەت بە پەرەپێدان لە چەند کێڵگەیەکی نەوت لە شاری کەرکوک واژۆکرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە لەپێناو پەرەپێدان و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتدایە لە چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک.

ئاماژە بەوەشدراوە، رێکەوتنەکە لە چوارچێوەی سەردانی سودانیدا بووە بۆ بەڕیتانیا، کە لەماوەی رابردوودا سەردانی وڵاتەکەی کردووە و کۆمەڵێک رێکەوتنی لە چەند بوارێکدا ئەنجامداوە، لەنێویشیاندا رێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەڕێتانی BP، کە ئەمڕۆ بەرەسمی واژۆی گرێبەستەکە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
Total
0
Share