سبەی تەرزە و تاوەباران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی تەرزە و تاوەباران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە. 

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، كاریگەریی ناوچەی پەستان نزمی خەماسینی بەردەوامە تاوەكو دوو ڕۆژی داهاتوو كە سبەینێ یەكشەممە ناوبەناو ئەگەری باران و هەورەبروسكە هەیە و بڕی بارانەكە بەپێی شوێن دەگۆڕێت لەبەر تاوەبارانی بەهاری بە گشتی لە ناوچەكانی گەرمیان ئەگەری بڕی بارانبارین لەنێوان دوو تاوەكو پێنج ملیمە و لە ناوچە كوێستانییەكانیش لە نێوان چوار تاوەكو هەشت ملیمە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە چەند ناوچەیەكی كەمی دیارینەكراویش ئەگەری تەرزە هەیە، هەندێك كات خێرایی با زیاد دەكات لەگەڵ ئەگەری خۆڵبارینی لاواز تاوەكو مامناوەند، رۆژی سێشەممەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە و كاریگەریی ناوچە پەستان نزمە خەماسینیيە درێژخایەنەكە كۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندییەكی پتەو و بەردەواممان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتییدا هەیە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكی بەردەوام و پتەویان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا…
Total
0
Share