هەپەگە كوژرانی 34 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل– هەپەگە ڕایگەیاند، 34 سەربازی توركیا لە زنجیرە چالاكییەكانی گەریلادا كوژراون و نۆ سەربازی دیکەش برینداربوون.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی فیداییبوون تێدەکۆشن و گورزی گەورەیان لە سوپای توركیا داوە.

باسی لەوەشكردووە، بە بۆنەی 30 حوزەیران، ڕۆژی فیداییبوون، گەریلا زۆر چالاکی تاکتیکیان ئەنجامدا و 34 سەبازیی توركیا كوژران و نۆ سەربازیش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئامادەبوونی وەزیرەکانی لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت، پرسی دەرئەنجامی ئامادەبوونی…
Total
0
Share