بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی دوو، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدەی ستییەکان بە 271 دینار دیاریکرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ سێشەممە 25/2/2025 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شوبات (2) دیاریکرد، کە بریتییە لە (271) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 271 دینار.
کارەباسی سلێمانی دەشڵێت، “پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”.