حەج و عومرەی هەرێم: تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵەوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە نوسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا، کە تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نوسینگەی حەج و عومرەی گەرمیان، بەشێوەیەکی سەرکەوتوو تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵەوەیە، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.

دەشڵێت، ئەوانەی ناویان دەرنەچوو پاشخستن (تأجیل) یان بۆ دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو 2026.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەش لە دوای بڕیارێکی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەوە هات کە داوا لە شاندی حاجییانی وڵاتانی ئیسلامی دەکەن، بە دیاریرکردنی تەمەنی حاجییان و رێگەدان بە %7ـی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵەوەیە، بەشداریی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
Total
0
Share