وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ 25ی شوباتی 2025 بە هۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا”.

باس لەوەشدەکات، “بەو هۆیەوە 2500 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن “.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
Total
0
Share