حکومەتی هەرێم سەدان ملیار دیناری بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بۆ بودجەی تەرخانکراو بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان دیاریکرا.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستاندا باس لە کێشە و گیروگرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان کرا و پلانی حکومەتیش بۆ ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ساڵی 2021 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا  پلانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی پەرەپێدانیی پارێزگاکان و ئەو پرۆژانەی وەزارەتەکان لە پارێزگاکان ئەنجامی دەدەن لە سێکتەرەکانی ( شارەوانی ، کارەبا ، تەندروستی ، کشتوکاڵ ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی 2021 پەسەند کران کە بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

بودجەی تەرخانکراوی پارێزگاکان بەمجۆرەیە پارێزگای سلێمانی، 114,350,000,000 سەد و چواردە ملیار  و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار، پارێزگای هەولێر، 000 ,128,352,000 سەدو بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار، پارێزگای دهۆک، 77,000,000,000 حەفتا و حەفت ملیار دینار.

ئاماژە بەوەشکراوە کە کۆی گشتی کوژمەکە،  349 ملیار و 702 ملیۆن دینارە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ” حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ئەرکێکی لە پێشینەی حکومەتە، گوتیشی لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەو داهاتەی بەردەستە ، لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021، درێژە بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەدرێت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا.. هەوڵی بە جینۆساید ناساندنی کیمیایبارانی هەڵەبجە دەدرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق: ئەم میلیشیایانە ئەنجامدەری موشەكبارانەكانن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك…
Total
0
Share