بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

قوباد تاڵەبانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی

سبەی پێنجشەممە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات.

سبەی پێنجشەممە، لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمپانیای ئانزۆ، هەڵمەتێکی بەرفراوان لە تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی شاری چەمچەماڵ دەستپێدەکات بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی شارەکە و هاوکاریکردنی تیمە خزمەتگوزارییەکان.

بەپێی زانیارییەکان، تیمەکان لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانییەوە دەستبەکاردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا. سەعدی…
Total
0
Share