بانکی ناوەندی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی کە باسلەوەدەکەن، رێژەی دۆلار بۆ گەشتیاران بەرزکرابێتەوە دوورن لە راستییەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، دەڵێت، پشکی گەشتیار تەنها سێ هەزار دۆلارە و لە رۆژی گەشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە وەریدەگرێت.

دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی کە باسلەوەدەکەن، رێژەی دۆلار بۆ گەشتیاران بەرزکراوەتەوە بۆ پێنج هەزار دۆلار، ساختەن و دوورن لە راستییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
Total
0
Share