وەزیری رۆشنبیریی هەرێم: پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتی دەکەین بۆ سزادانی ئەو کەناڵانەی هانى توندوتیژى دەدەن

وەزیری رۆشنبیریی هەرێم رایگەیاند، “پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتیی سلێمانی دەکەین بۆ سزادانی ئەو کەناڵانەی هانى توندوتیژى دەدەن”.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریی هەرێم رایگەیاند، “پشتگیریی بڕیارەکەی داواکاری گشتیی سلێمانی دەکەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەناڵ و میدیا و میدیاکارانەی هانی توندوتیژی دەدەن و دەبنە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان و هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی کوشتن”.

وتیشی، “ئێستا لە وەزارەتی رۆشنبیری سەبارەت بە رووماڵی میدیا پرۆژەیەکمان هەیە و لەگەڵ میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیمان کردووە و لەبارەی پرۆژەکەوە گفتوگۆمان کردووە، لە داهاتووشدا سەردانی لایەنەکانی دیکە دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share