پلانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چییە؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ژێر دەستی فلۆرینتینۆ پیرێز لە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە.

دوای ئەوەی یۆڤیچ بەشێوەیەكی خۆرایی پەیوەندی كرد بە یانەی فیۆرینتینای ئیتاڵییەوە، ئێستا ئیدارەی ڕیاڵ پلان دادەنێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری ماریانۆ دیاز ببێت.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان یانەی فەنارباخچەی توركی ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.

دوای فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید پلان بۆ نوێكردنەوەی بۆندی هەرسێ یاریزان میلیتاو و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس دادەنێت.

بەنیازە بۆندی میلیتاو و ڕۆدریگۆ تا ساڵی 2028 و ڤینیسیۆسیش تا ساڵی 2026 درێژ بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی ڕەشەباوە هەڵوەشانەوە

بابەتی دواتر

بەغداد داوایەكی هەرێمی لەبارەی نەوتەوە ڕەتكردەوە<br>دادگاییكردن بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share