سەرۆکی لالیگا بۆ پاریس: ئێوە و سوپەرلیگ جیاوازیتان چییە؟!

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا، خاڤێر تیباس ڕەخنەی توند لە یانەی پاریس سان جێرمان دەگرێت.

تیباس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی یانەی پاریس سان جێرمان و سیستمی بەکارخستنی دارایی ئەو یانەیە کردووە و نوسیویەتی، ” لادان لە سیستمی کارپێکراوی یانەکان هاوشێوەی خولی سوپەری ئەوروپی مەترسی بۆسەر تۆپی پێ هەیە، ئێمە ڕەخنەمان لە سوپەرلیگ هەبوو، پێمانوابوو تۆپی پێی ئەوروپا وێراندەکات، ئێستا هەمان ڕەخنەمان لە پاریس سان جێرمان هەیە”.

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا نمونەی ژمارەیی دەهێنێتەوە و نوسیویەتی، ” 300 ملیۆن زیانی کۆڤید، لەسەدا 40 کەمبوونەوەی داهاتی پەخشی تەلەفیزیۆنی، 500 ملیۆن موچەی یاریزانان، لەگەڵ ئەوەشدا لیۆ مێسی-یان بەبێ بەرامبەر گواستووەتەوە بۆ ڕیزەکانیان و ساڵانە 40 ملیۆن یورۆ موچەیان بۆ تەرخانکردووە، جگە لە چەندین موچەی بەرزی دیکە بۆ دۆناروما، کە بەهەمان شێوە ماوەیەکە پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، هەروەها مباپێ و نێیمار”.

یانەی پاریس سان جێرمان لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 بۆندی لەگەڵ چەندین یاریزانی گرانبەها واژووکردووە، ڕێژەی بەکارخستن لەو یانەیە بەرزترە لە ڕێژەی بەکارخراوی یانە بەشدارەکانی سوپەر لیگ (ئەو یانانەی تاوەکو ئێستا لەنێو چێوەکەدان، پێکهاتوون لە ڕیاڵ، بارسا، یوڤانتۆس).

بابەتی پێشتر

دادگای مانچستەر مێندی ئازادناکات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەنزین كۆبووەوە و لەبارەی سیمكارتەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
Total
0
Share