د. بڕیار رەشید: کۆتا سەردانی سەرۆک بافڵ بۆ بەغداد دووربوو لە هەڵمەتی بانگەشە

د. بڕیار رەشید رایدەگەیەنێت، کۆتا سەردانی سەرۆک بافڵ بۆ بەغداد، دووربوو لە هەڵمەتی بانگەشە و هەوڵیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستەبەربکات.

د. بڕیار رەشید، کاندیدی لیستی یەکێتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “بەرنامە و پلانی یەکێتی ئەوەیە کە کێشەی مووچە بنەبڕبکرێت و قۆناغی زۆرباشی بڕیوە، ئەگەر حکومەت بەدەست یەکێتییەوە بووایە ئێستا شتێک نەدەبوو بەناوی کێشەی مووچەوە”.

دەشڵێت، “ئەگەر هاوڵاتییان سەرنجیاندابێت، هاتنی مووچەی مانگەکانی پێشوو دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ و سەردانە سیاسییەکانی ئەو بووە بۆ بەغداد”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە تاوەکو هەموو مانگێک بە هەمان بڕ و لە کاتی خۆیدا مووچە بگات، کۆتا سەردانی سەرۆک بافڵیش بۆ بەغداد هەر بۆ ئەم مەبەستەبووە، دووربووە لە هەڵمەتی بانگەشە و هەوڵیداوە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەکانی داهاتوو دەستەبەربکات”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبای کەسمان نەبڕیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پارەنەدانەوە، کارەبای هیچ هاوڵاتییەکیان نەبڕیوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە مەترسیدارن

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە بەشێكیان مەترسیدارن، هاوكات هۆشداریش…
Total
0
Share