توێژینەوەیەک: قارچک دەرمانی ئەنفلۆنزایە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، قارچک دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو هەوکرنەوەی لە ئەنجامی ئەنفلۆنزا تووشی سییەکان دەبێت.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی ماکگیلی کەنەدا ئەنجامدراوە، کە تێیدا زانایان توێژینەوەیەکیان لەسەر قارچک ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە ریشاڵی بیتا گلوکان، کە لە قارچکدا هەیە، هەوکردنی سییەکان کە لە ئەنجامی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا دروستبووە کەمدەکاتەوە.

توێژەران بۆ جەختکردنەوە لە ئەنجامی توێژینەوەکە چەند ژەمێک لەو ریشاڵەیان داوە بە ژمارەیەک مشک کە تووشی هەوکردنی سییەکان بوون، دەرکەوتووە جگە لەوەی سییەکانیان باشتربووە، لە مەترسی مردن رزگاریان بووە.

ئەم جۆرە لە ریشاڵ لە سەرجەم جۆرەکانی قارچکدا هەیە و بە وتەی توێژەران رۆڵێکی گرنگی لە بەرزکردنەوەی بەرگریی جەستەدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share