لە هەفتەی داهاتووەوە نەوتەكەی عێراق لەم ناوچانە دابەشدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە نەوتەكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دابینكردووە لە چەند ناوچەیەك دابەشبكرێت.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر گرفتێكی تەكنیكی هەبووە و لە ئێستادا چارەسەركراوە و ئەو نەوتە سپییەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دابینكردبوو لە سنووری هەورامان دابەشكراوە.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی ئەو نەوتە لە هەڵەبجە، خورماڵ، سەیدسادق و سلێمانی بكرێت كە پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاریدابوو 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخێكی هەرزانتر بۆ هەرێم دابینبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share