قوباد تاڵەبانی: من کوردم و زمانی دایکم کوردییە

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، من کوردم و زمانی دایکم کوردییە، “دەبێت پشتگیریی ئەو خەمخۆرانە بکەین کە هەوڵدەدەن زمانی کوردی لەگەڵ زانست و گۆڕانکارییەکانی سەردەم بگونجێنن”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا رایگەیاند، “من کوردم، زمانی دایکم کوردییە، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردووە و گەشەیان پێداوە، سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان هەبووە و هەیە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەکەمان بکەن”.

باس لەوەشدەکات، “لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانین زمانەکەمان بپارێزین دەبێت گەشەی پێبدرێت و پشتگیری ئەو کەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بکەین کە هەوڵدەدەن زمانی کوردی لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بگونجێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
Total
0
Share