کەی دابەشکردنی ئاو لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە؟

لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاو لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە.

عەتا محەمەد، لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، ماوەی 36 کاتژمێرە دابەشکردنی ئاو لە چەمچەماڵ وەستاوە لە سبەینێوە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێکخراو و لایەنانەی هاوکاری بۆ خەڵكی چەمچەماڵ دەهێنن رێکمانخستوون و دابەشمان کردوون بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بەر هەموو هاوڵاتییە زەرەرمەندبووەکان بکەوێت.

داوایشیکرد، کاربکرێت بۆ دڵخۆشکردنی خەڵكی چەمچەماڵ و رزگارکردنیان لەو دۆخە دەروونیەی تێیکەوتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share