ئاکپارتی لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە هاتەدەنگ

ئاکپارتی، کە حزبی دەسەڵاتداری تورکیایە لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە دەڵێت، سەیری دەرئەنجامی بانگەوازەکە دەکەین.

ئیفکان ئالا، بریکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی رایگەیاند، ئەردۆغان و ئاکپارتی هەموو ئەو کارانەیان کرد کە پێویست بوو بۆ لابردنی تیرۆر لە کارنامەی تورکیا.

دەشڵێت، دەبێت سەرنجمان لەسەر دەرئەنجامی بانگەوازەکە بێت، دەرئەنجامەکەش گرنگە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بانگەوازێکدا رایگەیاند، داوای چەکدانان لە پەکەکە دەکەم و بەرپرسیاریەتیی مێژووییشی لەئەستۆدەگرم. داوا لە پەکەکە دەکەم کۆنگرەی خۆی بکات و هەموو گروپەکان خۆیان هەڵبوەشێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share