هەڵوێستی مستەفای سەید قادر لەبارەی كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەر کاتێک بزوتنەوەكەی بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە، ئامادەیە لە پۆستەكەی بکشێتەوە.

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان كە لەسەر پشكی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، “هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا، ئێمە ئامادەین لە حکومەت بکشێینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە ڕێگربین لە بەردەم کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت، دڵنیاین خەڵک بڕوا بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە ناکات و هەرکاتێک بزوتنەوەکەمان بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە، ئێمە یەکەم کەس دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share