کۆمپانیای مێتا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کۆمپانیای مێتا بڕیارێکی نوێی دەرکرد و لە ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2025ەوە، لایڤی پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دوای تێپەڕینی30 رۆژ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەسڕدرێنەوە.

بڕیارەکەی کۆمپانیای مێتا لە بەرژەوەندیی کەناڵ و دەزگاکانی راگەیاندن نییە، بەوپێیەی رۆژانە بابەتەکانیان لەڕێگەی لایڤەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەگوازنەوە.

مێتا باس لەوە دەکات، پێش سڕینەوەی هەر لایڤێک ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنی پەیج یان ئەکاونتەکە دەنێردرێت و لەو کاتەی ئاگادارکرنەوەکە وەردەگرێت بۆ ئەوەی ناوەرۆکی لایڤەکەی لەدەستنەچێت و ئەرشیفی بکات، تاوەکو 90 رۆژ سێ بژاردەی پێدەدرێت کە ئەمانەن:

1. لایڤەکەت داونلۆد بکەیت بۆ ناو ئامێرەکەت.

2. گواستنەوەی لایڤەکە بۆ ناو کلاود ستۆرەیجێک، کە ئەمەش هەر داونلۆدکرنە.

3. دەتوانیت لایڤەکە بگۆڕیت بۆ ریل، کە تەنها دەتوانرێت 60 بۆ 90 چرکە جیابکرێتەوە و بکرێت بە ریڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەپڵ بە مەبەست ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ئامێری نوێ بكڕن”

كۆمپانیای ئەپڵ تۆمەتباردەكرێت بەوەی بە مەبەست ئامێرەكانی ئایفۆن خاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران ناچاربكات ئامێرە نوێیەكانی بكڕن. ساڵی 2017…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share