لە 2023دا زیرەكیی دەستكرد چۆن تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگۆڕێت؟

شێوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ساڵی 2023دا چۆن دەگۆڕێت؟ پێشبینییەكان زۆرن لەبارەی تەكنیك و بژاردە نوێیەكان لە ساڵی داهاتوودا، گرنگترینیان زیادكردنی بنەڕەتەكانی زیرەكیی دەستكردە.

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڕێكی زۆریان لە زیرەكیی دەستكرددا خەرجكرد، لەئێستاشدا ئەوە كە ئەركی زۆر جێبەجێ دەكات، بەتایبەت شیكردنەوەی ناوەرۆك و جۆراوجۆركردنی ئەزموونی بەكارهێنەر، بەڵام پێشبینی پەرەپێدانی گەورەتر دەكرێت لە ساڵی 2023دا.

جۆن براندۆن، شارەزای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سایتی فۆڕیس پێیوایە ساڵی داهاتوو بڵاوبوونەوەی گەورەی رۆبۆتەكان بەخۆیەوە نابینێت وەك ئەوەی پێشبینی دەكرێت، بەهۆی ئەوەی داهێنانی رۆبۆتەكان لە ساڵانی رابردوودا سەركەوتوو نەبوو، بەڵگەش دەهێنێتەوە بەوەی بەسەر بەرهەمی ئەمازۆن ئەلێكسادا هات، ئەو یاریدەدەرە گریمانەییەی كۆمپانیای ئەمازۆن بەرهەمیهێنا و سەركەوتنی گەورەی نەچنییەوە.

دەشڵێت، تەنانەت كۆمپانیای گۆگڵ-یش سەركەوتنی گەورەی بەدەستنەهێنا لە بواری رۆبۆتدا، پێشبینییەكان بەوەی رۆبۆتی گۆگڵ كە كار بە فەرمانە دەنگییەكان دەكات هەنگاوێكی گەورە دەبێت لە ژیانی رۆژانەدا نەهاتەدی، بەهۆی ئەوەی یاریدەدەرە گریمانەییە تایبەتەكەی گۆگڵ لە بوارێكی زۆر سنوورداردا بەكاردێت لەوانەش تەنها رێكخستنی بەئاگاهێنەوە و كارپێكەری میوزیك.

بەڵام پێچەوانەی هەموو ئەوانە، زیرەكیی دەستكرد زۆر سەركەوتوو دەبێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە ساڵی داهاتوو بەپێی وتەی هەمان شارەزا، نمونەی ChatGPT دەهێنێتەوە كە رێگەی نوسینی بڵاوكراوە بۆ ئەو تۆڕانە و پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر ئاسان دەكات، ئامێرەكە لە ئایندەدا گەشەی زیاتری پێدەدرێت تا زیاتر بە زیرەكیی دەستكرد كاربكات لەوانەش خۆی بڕیاربدات چی پێویستە بڵاوبكرێتەوە و كەی پێویستە بڵاوبكرێتەوە.

ئەوەی دەشێت زیاتر گەشە بكات، چۆنیەتیی هەڵبژاردنی زیرەكیی دەستكردە بۆ باشترین رێگا بۆ بانگەشەكردن بۆ بەرهەمێكی تازە و هەڵبژاردنی باشترین وێنە و پلاندانانی دوورمەودا بۆ بڵاوكراوەكان، ئەمەش كاری سەرپەرشتیارانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاسان دەكات، هەروەك دەتوانێت بڕیاربدات چی دەتوانرێت بڵاوبكرێتەوە لەسەر ئەژمارێك، لەڕێی شیكردنەوەی بڵاوكراوەكانی ئەژمارەكە لە ساڵانی رابردوودا.

بەپێی پێگەی RAVی تایبەت بە ڤیدیۆ كە زیرەكیی دەستكرد بەكاردەهێنێت، وەبەرهێنان لە زیرەكیی دەستكرددا ساڵی داهاتوو دەگاتە 2.1 ملیار دۆلار، دۆخی ئێستاش كە بەكارهێنانێكی چڕی ئەم تەكنیكانە لە گەورە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەخۆیەوە دەبینێت لە شیكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و قەدەغەكردنی خۆكردی هەندێك و تەنانەت ئەوەی هەر بەكارهێنەرێك چی دەوێت، سەرجەمیان كاروبارێكن كە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن.

لەكاتێكدا پێگەی newdigitalageی تایبەت بە شیكاریی بەرهەمە ژمارەییەكان پێشبینی دەكات ساڵی 2023 گۆڕانكاری گەورە بەخۆیەوە ببینێت لە تۆڕەكانی پەیوەندی، لەوانە سەرەتای كۆتاییهاتنی كۆكیز (cookies) بەهۆی زۆریی ئەو رەخنانەی رووبەڕووی دەبێتەوە لە رێزنەگرتن لە تایبەتمەندیی بەكارهێنەران، بەرزبوونەوەی ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە كۆنتڕۆڵكراوە زیاتر لە كۆمپانیا ناوەندییەكان، گەشەكردنی رێگای بەبازاڕكردن، بڵاوبوونەوەی گەورەتری میتاڤێرس و جیهانی سێ دووری.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. كەسێك بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و هەوڵی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. گەورەترین فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share