ڤیدیۆ.. چین شەمەندەفەری بێشۆفێری دروستکرد

شەمەندەفەری ڕۆبۆتی، چین

چین گەشەی بە تۆڕێک لە هێڵی ئاسنەڕێی شەمەندەفەر داوە کە لەڕێگەیەوە جووڵەی خەڵک و شتومەک ئاسان بووە و لە تازەترین هەوڵیشیدا، شەمەندەفەرێکی ڕۆبۆتی دروستکردووە.

بەپێی تویتێکی هەژماری “چینی نوێ” لە تویتەر، شەمەندەفەرە نوێیەک لە شاری چۆنگکینگ دروستکراوە، کە گەورەترین ناوەندی پیشەسازی و بازرگانییە لە باشووری ڕۆژاوای چین.

ئاسنەڕێی شەمەندەفەرەکە 15.4 کیلۆمەتر درێژە و بێشوفێرە، هەروەها خودکارانە شوێنەکان دیاریدەکات و دەموچاوەکانیش دەناسێتەوە.

هەر بەپێی ماڵپەڕەکە، پێشبینی دەکرێت لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ شەمەندەفەرە ڕۆبۆتییەکە بخرێتە خزمەتی گشتییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share