تەلار لەتیف: تەوتین چارەسەری بنچینەیی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمە

لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، تەوتینكردن چارەسەری بنچینەیی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمە و چیتر ناتوانرێت مامەڵە لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری من وەك پڕۆسەیەكی ناچاریی و زۆرەملێ بكرێت”.

تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە، دژبەرییەكی زۆر دروستبوو لە نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، لە نێوان بەرەیەك دەسەڵاتی حكومەتی خۆی بەكاردێنێت بۆ جێگیركردنی مووچەكان لە پڕۆژەی هەژماری من و بەرەیەك كە زۆرینەی هێزە سیاسییەكان پاڵپشتی لێدەكەن بریتییە لەو بەرەیەی داوا دەكەن لە نێوان پڕۆسەی تەوتین و هەژماری مندا ناوەڕ‌ۆكی بڕ‌یاری دادگای باڵای فیدراڵی جێبەجێبكرێت كە تەوتینە”.

دەشڵێت، “یەكێتی وەك حزبێكی گەورە و خاوەن سەنگی گۆڕ‌ەپانی سیاسیی هەرێم و عێراق و خودی سەرۆكی یەكێتیش هەر لەسەرەتاوە پاڵپشتیی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕ‌یارە خستەڕ‌وو، لەپێناو زامنكردنی مافی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم و دوورخستنەوەی بژێویی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە كێشەكان”.

باسی لەوەش كردووە، لە دوایەمین هەنگاودا دادگای باڵای فیدراڵی پێداگیری لە پڕۆسەكە كردووە و بەپێی رو‌ونكردنەوەكەی دادگای باڵای فیدراڵی چیتر ناتوانرێت مامەڵە لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری من وەك پڕۆسەیەكی ناچاریی و زۆرەملێ بكرێت،‌ بەڵكو دەبێت پڕۆسەكە پڕۆسەیەكی ئارەزوومەندانە بێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم سەربەستبن لە هەڵبژاردنی هەر بانكێك بە حكومی و ناحكومییەوە مۆڵەتدارەكان، وەك لە بڕ‌یاری دادگای باڵای فیدراڵی هاتووە و دادگاكەش ر‌اڤەی بۆ كردووە لەو وەڵامنامە ر‌اڤەكارییەی بۆ حكومەتی هەرێمی ناردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share