قوباد تاڵەبانی: بەكارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێكی مەترسیدارە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی سوپا دژی جووتیارانی كورد هەنگاوێكی مەترسیدارە و داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێشتا مانگێك بەسەر پەسەندكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕنەبووە كەچی پێچەوانەی دەستوور و یاسا سوپا بەكاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەكانی زەوی و زاری سەرگەڕان.

دەشڵێت، “ئێمە هەمیشە كارمان كردووە و هاندەربووین بۆ بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیان لە كەركوك، بەكارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێكی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلكاری لەم چەشنە داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە”.

باسی لەوەش كردووە، بە تەواویی پشتگیریی جووتیاران دەكەین و بە هاوكاریی هەموو لایەنەكان لە كەركوك هەوڵی چارەسەركردنی یەكجاریی ئەم كێشەیە دەدەین و پێداگریی دەكەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیكاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەكارهێنانی سوپا لە دژی جووتیارانی كورد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانكاری لە مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەكرێت

ئێستا، وردەكاریی زیادكردنی مووچەی ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان خراونەتە سەر…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی…
Total
0
Share