کەسێک لەناو بیردا گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە قەزای کەلار لەناو بیردا گیانیلەدەستدا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار هاوڵاتییەک بەناوی وەفیق سابر، لەکاتێکدا کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بووە لەناو بیرەکەدا گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییە لەدایکبووی ساڵی 1969یە و بە وتەی کوڕەکەی لەناو بیرەکەدا کارەبا گرتوویەتی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانییەوە جموجۆڵی هاتوچۆ دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانییەوە جموجۆڵی هاتوچۆ دروستبووە و تیمەکانیان تاوەکو ئێستا لە ئەرکدان.…
Total
0
Share