شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوودا پێشبینیی شەپۆلی گەرمای نائاسایی ناکرێت و هاوینێکی خۆش و ئاسایی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، بەهۆی بەردەوامیی جێگیربوونی شەپۆلە یەک لەدوای یەکەکانی گەرما، کاریگەریی تەوژمە هەوا سارد و فێنکەکانی جەمسەری باکوور لە ماوەی داهاتوو باڵادەست دەبێت لەسەر ناوچە جیاوازەکانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام بە کاریگەرییەکی کەمتر لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، بەو هۆیەوە تا هەفتەیەکی دیکەش پلەی گەرما لەنێوان خوار ئاسایی بۆ ئاستی ئاسایی دەبێت، ئەمەش هاوینێکی خۆش و ئاسایی دەڕەخسێنێت، هەروەها پێشبینیی هیچ شەپۆلێکی گەرمای نائاسایی و بەهێز ناکرێت لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوودا.