سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە سبەینێوە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێز مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی موچە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا موچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە موچەی تەرخانکراو لە بەغدادەوە دەگات و دواتر  پارەکەی بەغداد لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و لەو ماوەیەشدا حکومەتی عێراق دوو موچەی دابەشکردووە، بەڵام بەهۆی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانەوە بەغداد هیچ بڕە پارەیەکی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەناردووە، چونکە بەپێی یاساکە دەبێت هەرێم داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕادەستبکات لەبەرامبەردا عێراق بڕە پارەی شایستەی هەرێم ڕەوانە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق، پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
Total
0
Share