ئەمشەو دێربیی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

بڕیارە كاتژمێر 10:45 خولەكى ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان دێربیی ئیتاڵیا لە نێوان ئینتەر میلان و یۆڤی بەڕێوەبچێت.

دێربیی ئەمشەو جەنگی وەرگرتنەوەی پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیایە لەلایەن ئینتەر میلانەوە و، یۆڤیش دەیەوێت پێگەی خۆی بەهێزتر بكات و زیاتر لە چوار یانەكەی ریزبەندی پێشەوە نزیكتر ببێتەوە.

لەئێستادا ئینتەر میلان تەنها دوو خاڵ لە ناپۆلی یەكەمەوە دوورە و ئەگەر ئەمشەو بتوانێت لەنێیاریگایی ئەلیانز ئەرێنای تایبەت بە یۆڤی براوەبێت، ئەوا بە جیاوازی گۆڵ و خاڵ دەچێتە یەكەمی ریزبەندی.

یۆڤیش دەیەوێت خۆی زیاتر لە پێشەنگ نزیك بكاتەوە كە لە ئێستادا بە 43 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share