یوڤی بە مەرجی ئاڵوگۆڕ ئارسەر دەدات بە بایرن

یاریزانی بەرازیلیی یانەی یوڤانتۆس، ئارسەر مێلۆ تاوەکو ئەم ساتە لە پێکهاتەی یانە ئیتاڵییەکەی نەیتوانیوە جێگەی خۆی بکاتەوە و بەئەگەرێکی زۆرەوە ماڵئاواییدەکات.

مێلۆی تەمەن 25 ساڵ لە شاری تۆرینۆ نەیتوانیوە وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بیانکۆنێری تواناکانی بسەلمێنێت، تەنها لە 40 یاریدا بەشداریکردووە (1970 خولەک)، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و هیچ گۆڵێکی نەڕەخساندووە، لەم وەرزەشدا 256 خولەک لە چوار یاریدا یاریکردووە.

لەو بارەیەوە فیدریکۆ پاستۆریلۆ، لێپرسراوی کارەکانی ڕاگەیاندووە، “ئارسەر لەلایەن ئالێگری-یەوە چانسی یاریکردنی پێنادرێت، پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگرین کە مۆندیال نزیکە، یاریزانەکە پێویستی بە مەودایەکی فراوانترە و بۆ ئەو مەبەستە بۆ چارەسەرێک دەگەڕێین لە داهاتوودا”.

بێلد سپۆرتی ئەڵمانی نووسیویەتی، یاریزانەکە خەون بە یاریکردنەوە دەبینێت بۆ یانەی بایرن میونشن، یانە باڤارییەکەش گرنگییان پێداوە، بەئەگەرێکی زۆرەوە لەبەرامبەر داواکردنیدا، ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس خواست لەسەر بنجامین پاڤاردی بەرگریکاری فەرەنسی نیشاندەدات، بەدوور نازانرێت هەردوو یانە لەسەر بابەتی ئاڵوگۆڕکردنی دوو یاریزانی ناوبراو بە ڕێککەوتنێک بگەن.

بابەتی پێشتر

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟ <br> لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ستیفان کوری ڕیکۆردی مێژوویی ڕای ئالنی شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share