لە چەمچەماڵ سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردەگیرێت

تیمێک بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، بۆ جاری دووەم سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد.

پەری نوری عەزیز، راوێژكار لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق، قۆناغی دووەمی وەرگرتنی سامپڵ لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ دەستیپێكردووە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت.

وتیشی، بەدەمەوەهاتنی كەسوكاری ئەنفالكراوان بۆ تیمەكان زۆرباشە و رۆژانە بەپێی توانای تیمەكانمان، سامپڵیان لێوەردەگرین، لەدوای جەژنی رەمەزانی پیرۆزیشەوە بەردەوامدەبین.

پەری نوری راشیگەیاند، “لە قۆناغی یەكەمدا لە چەمچەماڵ، 362 كەس وەكو ئەنفال تۆماركران، بەڵام تەنیا 205 سامپڵی خوێن وەرگیران، چونكە كەسوكاری بەشێك لەو ئەنفالكراوانە لەژیاندا نەماون، ئەمەش بەپێی پێوەرە جیهانییەكان رێژەیەكی كەمە”.

رۆژی 8/12/2024، پرۆسەی وەرگرتنی سامپڵی تاقانەكانی ئەنفال بە چوار قۆناغ كۆتاییهات، بەڵام بۆ ئەمساڵیش، وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان درێژەی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share